Erbil -2°C شەممە 04 کانوونی دووەم 06:16

نەتەوە یەکگرتووەکان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى قوربانیانى بوومەلەرزەکه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات

نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماده‌ى خۆى بۆ هاوكارى ده‌ربڕى
کوردستان TV
100%

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ى قوربانییەكان و حكوومه‌ت و گه‌لی هه‌ردوو كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری عێراق ده‌كات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداران ده‌خوازێت.

ستیڤان دۆجاریك، گوتەبێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاند" نەتەوە یەكگرتووەكان دڵگرانه‌ بۆ‌ گیان لە‌ده‌ستدان و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ هۆی بوومەلەرزەی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری عێراق له‌ ئێواره‌ی رۆژی یەكشەممەی ڕابردوو 12/11/2017‌ ڕوویدا.

ستیڤان دۆجاریك ڕاشیدەگەیەنێت، سكرتێری گشتیی، كۆششه‌كانی به‌هاناوه‌ چوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆی به‌رز نرخاند و ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیشی نیشاندا لە ئەگەری داواكاری یارمەتیدان لێیان.

بە هۆی بوومەلەرزەكەی شەوی ڕابردووەوە، 8 هاووڵاتیی لە هەرێمی كوردستان گیانیان لە دەست داوەو زیاتر لە 200 هاووڵاتیی دیكە برینداربوون و هەروەها هەر بە هۆی بومەلەرزەوە بەگوێرەی زانیارییەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش 350 هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و سەدانی دیكەش برینداربوونە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.