Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 10:12

له‌دوێنێوه‌ زیاتر له‌ 100 بومه‌له‌رزه‌ ڕوویانداوه‌

پێشبینی ده‌كه‌ین تا مانگیكی دیكه‌ له‌و جۆره‌ بوومه‌له‌رزانه‌ به‌رده‌وامبن.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە بوومەلەرزەی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ، ڕایگه‌یاند، له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ نزیكه‌ى 100 بومه‌له‌رزه‌ ، ڕوویانداوه‌، هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كدا هاتووه‌:  بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه‌ رووده‌ده‌ن، به‌ڵام ناگه‌نه‌ ئێمه‌ و هه‌ستیان پێناكه‌ین.

به‌شی چاودێریی بومه‌له‌رزه‌ له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ 100 بومه‌له‌رزه‌ی دیكه‌ روویداوه‌، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ستیان پێنه‌كردووه‌و پێشبینی ده‌كه‌ین تا مانگیكی دیكه‌ له‌و جۆره‌ بوومه‌له‌رزانه‌ به‌رده‌وامبن.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كه‌ گوتی: پاش بوومه‌له‌رزه‌ گه‌وره‌كه‌ بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه‌ رووده‌ده‌ن، به‌ڵام ناگه‌نه‌ ئێمه‌ و هه‌ستیان پێناكه‌ین، ته‌نها دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ستی پێده‌كه‌ن كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كاندان و له‌ چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ نزیكن.

شه‌وى ڕابردوو زنجیره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ناوچه‌كانى كوردستان و عێراق و كوردستانى خۆرهه‌ڵاتى دا، كه‌ به‌هێزترینیان 7.2 پله‌ى به‌ پێی پێوه‌رى ڕێخته‌ر، بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.