Erbil 30°C شەممە 20 تەمووز 05:46

قوربانیه‌کی تری بومه‌له‌رزه‌که‌ی دوێنێ شه‌و له‌ ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دۆزرایه‌وه‌

ئه‌و هاووڵاتیه‌ سه‌رقاڵی راوه‌ ماسی بووه‌
قوربانیه‌كی تری بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و له‌ ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دۆزرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی به‌گور هه‌رێمی كوردستانی هه‌ژاند 7 هاووڵاتی به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 200 كه‌سی تریش برینداربوون ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ زه‌ره‌رو زیانی تری مادیی كه‌ به‌ر ناوچه‌كانی كوردستان كه‌وتوون.

ئه‌مرۆش ته‌رمی هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی گوندی زمناكۆ له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان به‌ ناوی حه‌مه‌كه‌ریم مه‌حه‌مه‌د نادر له‌ ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دۆزرایه‌وه‌.

به‌ گوته‌ى قائیمقایمی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌و هاووڵاتیه‌ سه‌رقاڵی راوه‌ ماسی بووه‌ له‌و ده‌ریاچه‌یه‌ و دوای روودانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ردی شاخه‌كه‌ هه‌ره‌سیان هێناوه‌و به‌ردێك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه‌و كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ریاچه‌كه‌وه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆش له‌ ده‌ریاچه‌كه‌دا ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.