Erbil 43°C پێنجشەممە 25 تەمووز 16:02

تورکیا یارمه‌تی و کۆمه‌ک بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌نێرێت و حکومه‌تی هه‌رێمیش سوپاسى ئه‌و هاوئاهه‌نگیه‌ ده‌کات

بۆ یارمه‌تی دانی زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وه
توركیا یارمه‌تی و كۆمه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش سوپاسى ئه‌و هاوئاهه‌نگیه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌ تویتێكدا له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئیبراهیم كالن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند بۆ یارمه‌تی دانی زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و تیمه‌كانی كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی كه‌وتوونه‌ته‌ جووڵه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ تیمه‌كانی ئافاد و مانگی سووری توركیا له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ كاره‌كانی رزگاركردن و ناردنی به‌تانییه‌ و ده‌رمان و هاوكاری مرۆیی دیكه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

به‌ بۆنه‌ی ئاماده‌یی توركیا بۆ هاوكارییكردنی هه‌رێم له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكیدا كه‌ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ زمانی توركی بڵاوی كردۆته‌وه‌ سوپاسی توركیا و تیمه‌كانی ئافاد و مانگی سووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات كه‌ رایانگه‌یاندبوو هاوكاری هاوكاری هه‌رێم بكه‌ن له‌ دوای بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو هه‌رێمی كوردستانی هه‌ژاند.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.