به دروشمی به‌ڵێ بۆ ئاشتی نا بۆ شه‌ڕ، ئه‌مریكا پشتگیری له هاوپه‌یمانه‌كانت بكه گردبوونه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن كوردانی تاراوگه بۆ پشتگیری كوردستان له ویلایه‌تی نیویورك ئه‌نجامدرا .
به‌هۆی له‌شكركێشیه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق و میلیشیا ئێرانیه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان ره‌وه‌ندی كوردی له شاری بینگهامتون له ویلایه‌تی نیویورك گرتبوونهوهیهكیان ئه‌نجامدا .
گردبوونه‌وه‌كه بۆ پشتیوانی كردنی كوردستان و ناره‌زایی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیركاری و عه‌سكه‌رتاریه‌ته‌ی كه میلیشیا شیعه‌كان به هاوكاری كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد له باشووری كوردستان ده‌یكه‌ن .
له گرتبوونهوهكهدا درۆشمی به‌لێ بۆ ئاشتی و نا بۆ شهر و ئه‌مریكا پشتگیری له هاوپه‌یمانه‌كانت بكه به‌رز كرانه‌وه. ئه‌م گرتبوونه‌وه نیزیكه‌ی 3 كاتژمێر به‌رده‌وام بوو و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كوردانی نیویورك به‌شدار بوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.