Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:17

مێلبۆرن سیتی و وێستێرن سیدنی به‌ گۆڵێک یه‌کسان بوون

ڕۆس ماكۆرماك گۆڵی به‌رامبه‌ری مێلبۆرن سیتی به‌ لێدانی سزا به‌ده‌ستهێنا.
کوردستان TV
100%


له‌ كۆتایی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئوستڕالیا، هه‌ردوو یانه‌ی مێلبۆرن سیتی و وێستێرن سیدنی واندێرز به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.

له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، وێستێرن سیدنی به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش له‌ ڕێگای یاریزان جوشوا سێتیرۆ له‌ خوله‌كی نۆزده‌ تۆماركرا، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوپێنجیشدا، هێرشبه‌ری سكۆتله‌ندی ڕۆس ماكۆرماك گۆڵی به‌رامبه‌ری مێلبۆرن سیتی به‌ لێدانی سزا به‌ده‌ستهێنا.

 به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مێلبۆن سیتی له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیانزه‌ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی وێستێرن سیدنیش له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته‌ هه‌شت خاڵ.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.