Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:19

کۆتایی ئەم هەفتەیە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە  ئوردن کۆده‌بێته‌وه‌

لەناوبردنی یه‌كجاره‌كى داعش بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە"  کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش به‌ نوێنەرایەتی 73 وڵاتی ئەندام لە به‌روارى 15-11-2017 لە ئوردن به‌رێوه‌ده‌چێت و برێت مەکگۆرکیش، وه‌ك نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بەشدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات.

له‌ كۆبوونەوەکەدا  هەوڵی کۆمەڵى نێوده‌وله‌تى بۆ لەناوبردنی یه‌كجاره‌كى داعش لە سەرانسەری جیهان و بڕینى سەرچاوە داراییەکانى گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كان قسه‌و باسى لێوه‌ ده‌كرێت.

تێزانین هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام کۆدەبێتەوە و دوایین کۆبوونەوەی  لە 22ی ئەیلوولی رابردوو له‌ بوو. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.