Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:51

موسه‌نا ئه‌مین: 53 هه‌زار ده‌نگم هێناوه‌، چۆن ده‌بێت په‌رله‌مانتارێکی تر که‌ 500 ده‌نگی هێناوه‌ رێگه‌ له‌ من بگرێت

موسەننا ئەمین وەڵامی مەنسوڕ بەعێجی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ده‌داته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌توندی وه‌ڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ عێراقیانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ باسی رێگریكردن له‌ به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن .

موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی وتووه‌: "په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌موویان هاوتای یه‌كن و هیچ په‌رله‌مانتارێك له‌وی دیكه‌ پله‌ باڵاتر نییه‌، ئه‌گه‌ر بڕیارێكی یاساییش هه‌بێت ئێمه‌ رێزی یاسا ده‌گرین".

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووه‌ وتویه‌تیشی: "من 53 هه‌زار ده‌نگم هێناوه‌، چۆن ده‌بێت په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ كه‌ 500 یان 1000 ده‌نگی هێناوه‌ هه‌وڵبدات رێگه‌ له‌ من بگرێت تا نوێنه‌رایه‌تی گه‌له‌كه‌م و ئه‌و خه‌ڵكه‌ نه‌كه‌م كه‌ هه‌ڵیانبژاردووم".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: "ئه‌گه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ گوزارشتی شه‌قاوه‌و به‌ڵته‌جییه‌كانه‌‌، ئه‌وه‌ به‌دڕه‌وشتییه‌ و ئێمه‌ دانابه‌زینه‌ ئه‌و ئاسته‌".

موسه‌ننا ئه‌مین ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت په‌یامێكی پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و پێكه‌وه‌ژیان بگه‌یه‌نین و ئه‌و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ به‌رده‌وام بێت، پێویسته‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌نگ، ئاستی ئاكار و ره‌وشت دانه‌به‌زێنرێته‌ خواره‌وه‌".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.