بڕیاربوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگەیاند، بەهۆی ئامادەنەبوونی سه‌رۆكی فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه.
دلێر ماوەتی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: دەكرێت بڵین هۆكارەی دواخستنەكە دوو خاڵی سەرەكییە؛ یەكەم بۆ ئەوەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە دەوڵەمەندتر بكرێت و خاڵێكی دیكەش بۆ ئەوەی سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكان بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە بكەن.
هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هه‌وڵیداوه بۆ رازیکردنی ئەو دوو فراکسیۆنە بۆ بەشداریکردنیان، به‌ڵام پێشتر رایانگه‌یاندووه، كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.