Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:10

هه‌ڵبژارده‌ی سوید به‌تاکه‌ گۆلێک له‌ ئیتالیای برده‌وه.

یاریه‌كه‌ به‌تاكه‌ گۆلێك به‌كۆتاهات
کوردستان TV
100%


له‌یاری چوونی پاشكۆی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌جامی جیهانی دووهه‌زارو هه‌ژده‌ی رووسیا هه‌ڵبژارده‌ی سوید له‌سه‌ر یاریگای فرێندز ئه‌رینا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیای كردو یاریه‌كه‌ی به‌تاكه‌ گۆلێك لێ برده‌وه.

له‌گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا هه‌ردوولا به‌ئاستێكی مام ناوه‌ند ده‌ركه‌وتن و جموجۆڵه‌كانیان زیاتر له‌ناوه‌ڕاستی یاریگا بوو، گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ‌ كۆتایی هات، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ سوید هه‌وڵه‌كانی چڕ كرده‌وه‌ تا له‌خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك جاكوب یۆهانسۆن توانی گۆڵی پێشكه‌وتن بۆ سوید به‌ده‌ست بێنێت

له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا زۆر هه‌وڵیدا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بگۆڕێت، به‌ڵام له‌سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بێ سوود بوو به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌تاكه‌ گۆلێك به‌كۆتاهات.

یاری گه‌ڕانه‌وه‌ كه‌بریاره‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رێوه‌بچێت له‌شاری میلان ئه‌وا ناسنامه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ جامی جیهانی یه‌كلاده‌بێته‌وه 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.