Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 21:45

فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی ئێرانی که‌وته‌ خواره‌وه‌

فڕۆكه‌وانه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له‌ جۆری سوخۆی 22-ی سوپای پاسدارانی ئێران كه‌وته‌ خواره‌وه‌و فڕۆكه‌وانه‌كه‌شی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئێرنای كۆماری ئیسلامی ئێران ، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له‌ جۆری سوخۆی 22-ی سوپای پاسدارانی ئێران ، له‌ سه‌روستانی پارێزگای فارس كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌مباریه‌وه‌ سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاندووه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11-11-2017 فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له‌ جۆری سوخۆی 22-ی سوپای پاسداران ، له‌ سه‌روستانی پارێزگای فارس كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ئاژانسی ئێرنا، فڕۆكه‌كه‌ له‌كاتی مه‌شقكردندا بووه‌ و له‌ 15 كیلۆمه‌تری شاری سه‌روستان كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.