Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:26

ئیمانوێل ماکرۆن به‌ مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیریی له‌ نێوان ئێران و سعوودیا سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ی کرد

به‌ ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌كان
Crown Prince Mohammed bin Salman and Emmanuel Macron
کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ریازی پایته‌ختی سعوودیا دیدارێكی له‌گه‌ڵ شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌نجامدا، كه‌ ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیا بوو .

ئه‌م سه‌ردانه‌ی ماكرۆن بۆ سعوودیا له‌ به‌رنامه‌ی كاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی كه‌نداو نه‌بوو، وه‌ ناوبراو شه‌وێك پێشتر له‌ دوبه‌ی رایگه‌یاند له‌سه‌ر رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پاریس له‌ ریاز داده‌به‌زێت .

قه‌یرانی نێوان ئێران و سعوودیا له‌م رۆژانه‌ی دواییدا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و ته‌نانه‌ت لوبنانیشی گرتووه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، تاران و حزبوڵڵای لوبنانی ژێر هه‌ژموونی ئێرانی تاوانبار كرد به‌ ده‌ستگرتنی ته‌واو به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا و به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌ .

ماكرۆن له‌م دیداره‌دا جه‌ختی كرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌رپا كردنی ئاشتی، خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت و له‌ به‌شێكی گفتوگۆكانیدا له‌گه‌لأ ئه‌م شازاده‌ سعوودیه‌ هێرشی موشه‌كی حوسییه‌كانی نزیك له‌ ئێرانی بۆسه‌ر سعوودیا ئیدانه‌ كرد و یه‌كگرتوویی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ دووپات كرده‌وه‌ .

جیا له‌مانه‌ ماكرۆن وتیشی به‌ له‌به‌رچاو گرتنی په‌یوه‌ندی توندتۆڵی نێوان فه‌ڕه‌نسا و سعوودیا، به‌لای منه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ بۆ به‌رقرار كردنی ئاسایش له‌ ناوچه‌كه‌دا هاوكاریی بكه‌م .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆی فه‌ڕه‌نسا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.