Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 20:10

ئێران له‌ ئەنجوومەنی ئاسایش سکالا له‌سه‌ر سعوودیه‌ تۆمار ده‌کات

ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا پشتگیرى سعوودیه‌ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#11
100%

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان،نامەیەک بۆ 15 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌نێرێت و تێیدا سکاڵا له‌سه‌ر سعوودیە تۆمار ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت كه‌ هەڕەشەی سعوودیە لەدژی ئێران پێچەوانەی بەندی دووی یاسای نەتەوە یەکگرتووەکانە.

سعوودیه‌ ئێران بەوە تۆمەتبار ده‌كات کە پشتیوانی لە حووسییە شیعەکانی یەمەن دەکات و چەک و تەقەمەنییان بۆ دابین دەکات و دەستی لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ڕیاز هەیە.

چاودێرانی سیاسی و بەتایبەت شارەزایانی سەربازی پێیان وایە، پاش هاویشتنی مووشەکی ئێرانی بۆ سەر ڕیاز و هەڕەشەکانی سعوودیە بۆ سەر ئێران، ئەگەری زۆرە گرژی و ئاڵۆزیی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە شەڕەی ساردەوە بگۆڕێ و ببێتە دەسپێکی پێکدادانی سەربازی.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ بووریس جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیوەندییەکانی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە، پاڵپشتیی وڵاتەکەی لە بەرانبەر هەڕەشەکانى ئێران لەدژی ئەو وڵاتە دووپات کردەوە.
 
هه‌روه‌ها وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش رایدەگەیەنێت، کە لەگەڵ شانشینی سعوودیە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران کار دەکەن و ئاماژەی بەوەش داوە، کە ئەمریکا پەیوەندییە بەرگرییەکانی لەگەڵ سعوودیە دەپارێزێت و بەیەکەوە کار بۆ دژایەتیکردنی ئێران و تیرۆریستان دەکەن.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.