هیدەر نۆریت گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند كە جیهان لای شتێكی سەیر نییە میلیشیاكانی حزبولڵا كە چالاكی تیرۆریستی ئەنجام دەدات و مێژووی دوورودرێژی ئەم رێكخراوە سەلماندوویەتی كە رێكخراوێكی تیرۆریستییە .
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا روونیكردەوە هەموومان جۆری چالاكیەكانی حزبولڵا دەزانیین ، هەروەك پێشتر باسی تەقاندنەوەی سەربازگەكانی هێزەكانی ئەمریكامان كرد ، كە ئەوان بەرپرسن لە كوشتنی سەدەها سەربازی ئەمریكا ، بۆیە شتێكی سەیر نییە ، حزبولڵا رێكخراوێكی تیرۆریستییە ، هەروەها سەیر نییە كە سعودییەش نارەحەتە بەوەی مووشەكەكانی ئەم رێكخراوە ئاراستەی وڵاتەكەی دەكرێت .
هیدەر نۆریت روونیكردەوە كە ئەمریكا هاوكاری و پاڵپشتی حكومەتی لوبنان دەدات بەڵام حزبولڵای خستۆتە نێو لیستی رێكخراوەكانی تیرۆریستییەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.