Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:20

خانمى یه‌که‌مى داعش بۆ یه‌که‌م جار راستییه‌کان ده‌درکێنێت

ئێستا هاتووچۆى كه‌نیسه‌ ده‌كات و موسڵمانى خۆى ره‌تكردۆته‌وه‌
خانمى یه‌كه‌مى داعش بۆ یه‌كه‌م جار راستییه‌كان ده‌دركێنێت
کوردستان TV
100%

هاوسه‌رى ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لموهاجیر، دواى هه‌ڵهاتنى بۆ یه‌كه‌م جار راستییه‌كان ده‌دركێنێت و ئیستا هاتووچۆى كه‌نیسه‌ ده‌كات و موسڵمان بوونى خۆى ره‌تكردۆته‌وه‌. 

جویا تشوده‌رى هاوسه‌رى ( ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لموهاجیر ) یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ تیرورستى رێكخراوى داعش و وته‌بێژى رێكخراوه‌كه‌، بۆ یه‌كه‌مجار راستییه‌كان ده‌دركێنێت و پاش ئه‌وه‌ى له‌ داعش وازى هێناوه‌، ئێستا هاتووچۆى كه‌نیسه‌ ده‌كات و موسڵمانى خۆى ره‌تكردۆته‌وه‌.

ئه‌و ژنه‌ به‌ ( جویا تشوده‌رى ) ناسراوه‌ له‌ رێگه‌ى سایتێكى دۆزینه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌وه‌ ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لموهاجیرى ناسیوه‌ و هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كردووه‌.

ئه‌م تیرۆریسته‌ له‌ناو رێكخراوى داعش به‌ ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لموهاجیر ناسراوه‌، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا ناوى جۆن گیۆرگێلاسه‌ له‌ ویلایه‌تى ته‌كساس له‌ پلانو گه‌وره‌ بووه‌ له‌ ئه‌مریكا و ته‌مه‌نى 33 ساڵه‌، باوكى جۆن تیموپى گیۆرگێلاسه‌ و كارى پزیشكى كردووه‌ له‌ ناو هێزى ئاسمانى ئه‌مریكا دایكى ناوى مارپایا و باپیرى خزمه‌تى سه‌ربازى ئه‌مریكاى كردووه‌ له‌ جه‌نگى جیهانى دووه‌م. 

جۆن له‌ دواى رووداوه‌كانى 11ى  ئه‌یلوله‌وه‌ رادیكاڵ بووه‌ و بووه‌ به‌ موسڵمان و ناوى خۆى و عه‌ره‌بى فێربووه‌، له‌ ڕێگه‌ى سایتیكى یه‌كترناسینى ئیسلامییه‌وه‌ بۆ به‌دواى هاوسه‌ردا گه‌راوه‌، له‌ سایته‌كه‌ كه‌سێكى ناسیوه‌ به‌ ناوى تانیا كه‌ له‌ له‌نده‌ن هاتۆته‌ دونیاوه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك كچى خێزانێكى به‌نگلادیشیه‌ ناوى راستى ( جویا تشوده‌رى ) . 

ساڵى 2003 تانیا و جۆن ده‌ستیان به‌ گفتوگو كردووه‌ له‌ ڕێگه‌ى سایتى یه‌كترناسین و له‌ دواى یه‌ك مانگ بریارى سه‌فه‌ركردنیان داوه‌ له‌ ئه‌مریكاوه‌ بو له‌نده‌ن و دواى سێ رۆژ له‌ بینینى یه‌كتر هاوسه‌رگیریان كردووه‌ له‌ رێگه‌ى مزگه‌وته‌وه‌ به‌ شیوازیكى ئیسلامى، دواجار گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ( city of College Station) له‌ تیكساس دواجار له‌ ساڵى 2004 به‌ ره‌سمى هاوسه‌رگیریان كردووه‌ له‌ به‌ریتانیا.

پاش ئه‌وه‌ى زیاتر توندره‌و بوونه‌ وه‌ك ئیسلامیه‌كى رادیكاڵ بڕیاریان داوه‌ بچن بۆ سوریا و بچنه‌ ناو داعشه‌وه‌، ته‌نیا له‌ناو رێكخراوى داعش به‌ خانمى یه‌كه‌م ناسرابوو، پاش رزگاربوونى له‌ رێكخراوه‌كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ گوڤارى ( ئه‌تڵانتیك ) كرد و وتى مانگى ئابى 2013 له‌ شارۆچكه‌ى عه‌زازى له‌ سوریا له‌ ماڵیكى گه‌وره‌ ماڵى ئه‌فسه‌رێكى سورى نیشته‌جى كراین و ئه‌فسه‌ره‌كه‌ هه‌ڵهاتبوو و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ماڵكه‌ نه‌ ئاو نه‌ كاره‌باى تێدا نه‌بوو تا بڵێى ناخۆش بوو دواجار به‌رگه‌م نه‌گرت به‌ جۆنم وت ده‌مه‌وێت سوریا جێبێڵم.

جۆن تا سنوور بردمى و خوى گه‌ڕایه‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند سه‌د دۆلارێكى به‌و كه‌سانه‌ دا كه‌ من تا توركیا ببه‌ن و دواتر له‌گه‌ڵ مناله‌كانم و له‌ توركیا په‌یوه‌ندیم به‌ خێزانم كرد و ره‌وشى خۆمم بۆیان باسكرد، پاشان سه‌فه‌رم كرد بۆ ئه‌مه‌ریكا و هه‌ر دواى گه‌ڕانه‌وه‌م یه‌كسه‌ر له‌ جۆن جیابومه‌وه‌، سه‌رله‌نوێ له‌ سایتێكى یه‌كترناسینه‌وه‌ نوسیم كه‌ ده‌مه‌وێت هاوسه‌رگیرى بكه‌مه‌وه‌ .

جویا تشوده‌رى كه‌ ناسراوه‌ به‌ تانیا ده‌ڵێت دواى نوسینم ده‌رباره‌ى خۆم له‌و سایته‌ 1300 وڵامم پێگه‌یشته‌وه‌ یه‌كیان به‌ ناوى ( گره‌یگ) كه‌ له‌ كۆمپانیایه‌كى كۆمپیوته‌ر كارى ده‌كرد، پێموت كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌م چۆته‌ ناو داعشه‌وه‌، ئه‌ویش پێى وتم كێشه‌ نییه‌. 

ئێستاش له‌گه‌ڵ گره‌یگم و پێكه‌وه‌ ده‌چین بۆ كه‌نیسه‌ منداڵه‌كانم ته‌ندروستیان باشه‌ و گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ سوریا رزگاربووم.

گرایم وود نوسه‌رى گوڤارى ( ئه‌تڵانتیك ) كه‌ كه‌سێكى شاره‌زایه‌ له‌ رێكخراوى داعش، ده‌ڵێت به‌ دریژایى قسه‌كردنم و پرسیاركردن له‌ تانیا پێ ده‌چێت ئه‌و به‌ڕاستى گۆڕابێت بۆ كه‌سیكى باش هه‌روه‌ها هیچ كاتێك توندڕه‌ویى و تووره‌ بوونم پێوه‌ نه‌بینى و هیچ دڵگران نه‌بووه‌ كه‌ جۆنى هاوسه‌رى له‌ سنوورى سوریا به‌جێهێشتووه‌.  

 

تیرۆریست ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لموهاجیر هاوسه‌ری پێشووی جویا 
 

تیرۆریست ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لموهاجیر هاوسه‌ری پێشووی جویا

جویا و منداڵه‌كانی 

جویا و منداڵه‌كانی

گره‌یگ هاوسه‌ری ئێستای جویا 

گره‌یگ هاوسه‌ری ئێستای جویا

له‌ ده‌یلى مایله‌وه‌ 
وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.