نێچیرڤانی بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێ و ده‌توانین به یه‌كرێزی ئه‌م قوناغه سه‌خته تێپه‌ڕێنین.
هه‌روه‌ها گووتی: به‌هێزی سه‌ربازی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن و ده‌مانه‌وێ به ئاشتییانه بگه‌ینه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ، ئاماده‌شین له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
گوتیشی: تێبینی جددیمان له‌سه‌ر بوددجه‌ی 2018 ی عێراق هه‌یه‌و لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری ئاماده‌یه.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هه‌یه دۆسییه‌ی نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌مه‌رجێك به‌غدا مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات.
ئه‌م هه‌واڵه نوێده‌كرێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.