Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:56

فراکسیۆنی خزمەت هەڵوەشاوەتەوە

فراکسیۆنى یەکگرتوو لە ئەنجومەنى پارێزگارى سلێمانى
کوردستان TV
100%

فراکسیۆنى یەکگرتوو لە ئەنجومەنى پارێزگارى سلێمانى ڕایگەیاند، فراکسیۆنى خزمەت لە 1ى تشرینى دووەمى 2017ەوە هەڵوەشاوەتەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سەرۆکی لیستی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیمان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی لەدوای ئەو بەروارەوە هەردوو لیستی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی وەک دوو لیستی سەربەخۆ کار و چالاکی یەکانی خۆیان لە ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی دریژە پێدەدەن.

فراکسیۆنى یەکگرتوو دەشڵێت، لەماوەی 18 مانگی ڕابردوودا بەهۆی ئەوەی فەیسەڵ ئیبراهیم، ئەندامی فراکسیۆنی خزمەت لە پشکی کۆمەڵی ئیسلامی کە پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنەکەش بووە پابەند نەبووە بە دەوامکردن و کەمتەرخەم بووە لە ئەداکردنی ئەرکەکانی وەک ئەندامی ئەنجومەن و مانەوەی لە وڵاتی بەریتانیا بە بێ مۆڵەت، چەندین جار برایانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیمان ئاگادارکردووەتەوە.

بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەک بە پێویستی دەزانین هەموو لایەک ئاگادار بکەینەوە کە لەبەرواری 1/11/2017 سەرۆکی لیستی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانیمان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی لەدوای ئەو بەروارەوە هەردوو لیستی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی  وەک دوو لیستی سەربەخۆ کار و چالاکی یەکانی خۆیان لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی درێژە پێدەدەن لە بەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

- لەماوەی 18 مانگی رابردوودا بە هۆی ئەوەی بەڕێز (فەیسەڵ ابراهیم ) ئەندامی فراکسیۆنی خزمەت لە پشکی کۆمەڵی ئیسلامی کە پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنەکەش بووە پابەند نەبووە بە دەوام کردن و کەمتەرخەم بووە لە ئەداکردنی ئەرکەکانی وەک ئەندامی ئەنجومەن و مانەوەی لە وڵاتی بەریتانیا بە بێ مۆڵەت  چەندین جار برایانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیمان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی بەرێزیان ئەندامێکی فراکسیۆنەکەمانە و ئامادەنین سازش لە خەمساردی بەڕێزیان بکەین لە ئیش و کاری ئەنجومەندا ، لەبەرئەوەی هەریەک لەئێمە نوێنەرایەتی 28 بیست و هەشت هەزار دەنگدەر دەکەین ، داوامان کردووە یان پابەند بێت بە ئەرکەکەیەوە یاخود ئەندامێکی تری کۆمەڵی ئیسلامی جێگای بگرێتەوە ، لەکاتێکدا لەو ماوە زۆرەدا ئەم فراکسیۆنە لەبری چوار ئەندام تەنها سێ ئەندام لەکاردابوون , بەداخەوە نەیانتوانی وەڵامێکی عەمەلیمان بدەنەوە ..

هەر لەم بارەیەوە جەندین جار سەرۆکایەتی ئەنجومەنیشمان ئاگادار کردووەتەوە کە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەل ئەم بابەتەدا بکات

- بەرێزان فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە ئەجیندای کۆبوونەوەی ژمارە (40)ی ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی ، لەگەڵ فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە ، بەبێ گەرانەوە بۆ فراکسیۆنی خزمەت ! لەکاتێکدا لە چوارچێوەی کاری ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی بەفەڕمی تەنها فراکسیۆنێکمان هەیە بەناوی (فراکسیۆنی خزمەت ) نەک فراکسیۆنی یەکگرتوو یان فراکسیۆنی کۆمەڵ ، کە ئەمەش واتای هەڵوەشاندنەوەی فراکسیۆنی خزمەتە بە عەمەلی لەلایەن برایانی کۆمەڵی ئیسلامی یەوە ، ئێمەش بە پێویستمان زانی ڕێز لە ویستی بەڕێزیان بگرین ...

هەر بۆیە لە ئایندەدا وەک دوو فراکسیۆنی سەربەخۆ دریژە بەکاری خۆمان دەدەین و ئەم هەنگاوەش هیچ کاریگەریەکی نابێت لە پەیوەندی برایەتی و کاری هاوبەشماندا .

لەگەڵ ڕێزدا

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.