به نه‌ریتێكی جیاواز له هه‌موو خێل وهۆزو كلتوورێكی جیهان دانیشتوانی مهداگاسكار(مدقشقر) به گۆرانی و وتنه‌وه و سه‌ماكردن مردوه‌كانیان به خاكدهسپێرن .
جگه له‌وه‌ی كه ئاهه‌نگێكی گه‌وره سازده‌كه‌ن و سه‌ما ده‌كه‌ن و گۆرانی ده‌لێن له كاتی به‌خاكسپاردنی مردووه‌كانیان ، هه‌موو سالێك مردووه‌كانی دیكه‌شیان له گۆرهكانیان ده‌رده‌هێنن وسهرلهنوی كفنیان بۆ ده‌كه‌ن و ئاهه‌نگی گه‌وره‌یان بۆ سازده‌كه‌ن .
كه‌س و كاره نزیكه‌كانی مردووه‌كه هه‌موویان هه‌مان جل ده‌پۆشن و له‌گه‌ل مردووه‌كانیان به گۆرانی گوتن ئاهه‌نگ ده‌گێرن و هه‌لده‌په‌ڕن و خۆشی و شادی به روخساریانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ، له كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه دووباره مردووه‌كانیان به قوماشی جۆری حه‌ریر ده‌پۆشنه‌وه و ده‌یانخه‌نه‌وه نێو گۆرهكانیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.