ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەی شەهید و بریندارانی پێشمەرگەی بەهۆی هێرشی حەشدی شەعبی ئاشکراکرد و گوتی، 60 پێشمەرگە شەهید بوون زیاتر لە 150 ی دیکە بریندار بوون و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: هێزی سەربازی کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە و چارەسەریان ناکات، چونکە بەکارهێنانی هێز کارتێکی کاتییە، هه‌روه‌ها ئێمه به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نین و ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 2017/11/5، جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو ڕای گەیاند: "بەکارهێنانی هێز لە کێشەی سیاسی نێوان هەولێڕ و بەغدا دژی دەستووری عێراقە و پێشمەرگەش هیچ کاتێک لایەنی شەڕ هەڵنابژێرێت.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای ئەوەی شەڕی رەتکردەوە و ئامادەیی بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی عێراق دەربڕی، رایگەیاند: کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا سیاسین نەک سەربازی.
گوتیشی: هێزی سەربازی کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە و چارەسەریان ناکات، چونکە بەکارهێنانی هێز کارتێکی کاتییە.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "ئێمه به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نین و ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌كانیدا دووپاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به دیالۆگ كردووه‌ته‌وه.
یاوه‌ر ڕاشی گەیاند، کە تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی لە نێوان هەولێر و بەغدا نەکراوە.
راشیگه‌یاند، کە ئامادەن کۆتایی بەشەڕ بهێنن و بڕوایان بە شەڕ لەگەڵ هێزە عێراقییەکاندا نییە و داوایان کردووە کە هێزی هاوبەشی عێراق و پێشمەرگە لە خاڵە سنوورییەکاندا جێگیربکرێن.
هاوکات جەبار یاوەر ژمارەی شەهیدانی پێشمەرگەی بەهۆی هێرشی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بۆ کەرکووک و دەوروبەری ئاشکراکرد و گوتی: بەداخەوە 60 پێشمەرگە شەهید و زیاتر لە 150 ی دیکە بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.