Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:08

میلیشیا شیعه‌کان له‌ که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان به‌ تایبه‌ت پارتیه‌کانیان کردۆته‌ ئامانج

كورده‌كان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن نائارامی باڵی به‌سه‌ر ژیانیاندا كێشاوه‌
میلیشیا شیعه‌كان له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان به‌ تایبه‌ت پارتیه‌كانیان كردۆته‌ ئامانج
کوردستان TV
100%

تا دێت ده‌ستدرێژی و تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا شیعه‌كان له‌ كه‌ركوك و داقوق و سه‌رجه‌م ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان زیاتر ده‌بێت، كوردانی ئه‌و ناوچانه‌ش به‌ تایبه‌ت لایه‌نگرانی پارتى له‌م بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ خوڵقێنراوه‌ی میلیشیا چه‌كداره‌ شیعیه‌كان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن نائارامی باڵی به‌سه‌ر ژیانیاندا كێشاوه‌.

شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ره‌كی ره‌حیماوای شاری كه‌ركوك به‌رامبه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوه‌ له‌ كۆڵانی كارگه‌ى بیپسی ئۆتۆمبیلی به‌رپرسی جموجۆڵی ئاسایشى (پ.د.ك) عه‌قید ئیدریس ره‌فعه‌ت چاوشین كه‌ له‌ جۆری لاندگرۆزه‌ری درعه‌ له‌ لایه‌ن میلیشیا  شیعه‌كان و پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك بردرا.

هه‌ر دوێنێ شه‌و له‌ هه‌ردوو گه‌ره‌كی دوومیز و ئه‌سرای شاری كه‌ركوك میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قه‌یه‌كی زۆریان كردووه‌و نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێیه‌كی زۆریان له‌ كه‌ركوكدا خوڵقاندووه‌ به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتى كوردستان به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌ ته‌قه‌وه‌ 2 هاووڵاتی برینداربوون.

هه‌ر شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ره‌كی دورعه‌شایه‌ری شارۆچكه‌ی داقوق بۆمبێكی چێنراو له‌ به‌رده‌م ماڵی ئه‌فسه‌رێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ناوی (شاخه‌وان زائر كاكه‌یی) ته‌قیه‌وه‌ كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ جگه‌ له‌ زیانی ماددی زیانی گیانی به‌ دواوه‌ نه‌بووه‌ ، ناوبراو دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ ماڵه‌كه‌ی له‌ داقوقه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌ولێر جێهێشتووه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.