یانه‌ی هه‌ولێر له مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وامه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ خولی عێراق كه بڕیاروایه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه تیروپشكی خوله‌كه به به‌شداری بیستوشه‌ش یانه ڕابكێشرێت و یانه به‌شداربووه‌كان به‌سه‌ر دوو گڕوپ دابه‌ش بكرێن.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا به‌شداریكردنی یانه‌ی هه‌ولێر له خوله‌كه‌دا به‌فه‌رمی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌ی ئاماده‌كردووه‌و له ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنیان له خوله‌كه‌دا، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی باش هه‌وڵ ده‌ده‌ن، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر ڕۆژانه له یاریگای دووه‌می شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری سه‌رقاڵی یه‌كه‌ی ڕاهێنان و ئاماده‌كاریه.
جێگای باسه یانه‌ی هه‌ولێر له مێژووی خۆیدا چوار جار نازناوی خولی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.