Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:15

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ پارێزگارو سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌تی پارێزگاکانی هه‌رێم کۆده‌بێته‌وه‌

كێشه‌ی شاره‌كان بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌خه‌نه‌ڕوو 
کوردستان TV
100%

سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ 2017/11/5 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ پارێزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌تی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات .

بڕیاره‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌بن و هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئاماده‌بن .

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌ راپۆرتێكدا كه‌م و كوری و كێشه‌ی شاره‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران .

بڕیاریشه‌ پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه‌ باس له‌ كێشه‌ی سه‌ره‌كی پارێزگاكه‌ بكه‌ن كه‌ نه‌بوونی مووچه‌یه‌و بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌ مامۆستایان بایكۆتی ده‌وامه‌كانیان بكه‌ن و ته‌وه‌ره‌یه‌كی تریش كێشه‌ی سووته‌مه‌نیه‌ كه‌ پرسی كردنه‌وه‌ی پاڵاوتگه‌ی دوكان ده‌خرێته‌ڕوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی سووته‌مه‌نییه‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.