Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:35

ئاگر لە بازاڕی "چەلێی" شاری دهۆک که‌وته‌وه‌و زیانى ماددى هه‌بوو

زیاتر لە 150 هەزار دۆلار زیان بە خاوەنی بازاڕەكە گەیشتووە
کوردستان TV
100%

بەهۆی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە بازاڕی "چەلێی" شاری دهۆك، زیانێكی زۆری مادی  كەوتەوە و  بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانی دهۆكیش ڕای گەیاند، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە و چوار پۆلیسی ئاگركوژێنەوەیش بەهۆی ئاگرەكەوە توشی تەنگەنەفەسی بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگری شارستانی دهۆك ڕایگه‌یاند" پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ به‌شی فرۆشتنی جلی ژنان له‌ بازاڕی چه‌لێی سه‌نته‌ری شاری دهۆك كه‌وته‌وه‌ و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌و كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌یان كرد، به‌لام  زیانێكی زۆری ماددی به‌ر دووكانه‌كانی بازاڕه‌كه‌ كه‌وت و  چوار پۆلیسی ئاگركوژێنەوەش تووشی تەنگەنەفەسی بوون و ڕەوانەی نەخوشخانە كراون بو وەرگرتنی چارەسەری پێویست.


وتیشى" بەپێی لێكۆڵینەوە و زانیارییە سەرەتایییەكان ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە ڕووی داوە و زیاتر لە 150 هەزار دۆلار زیان بە خاوەنی بازاڕەكە گەیشتووە.

ئەمساڵ دووەمین جارە ئاگر لە بازاڕی چەلێی سەنتەری شاری دهۆك دەكەوێتەوە و جاری پێشتر بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار زیان بەر 80 دووكانی بەشی فرۆشتنی جلوبەرگی پیاوان و ژنانی بازاڕەكە كەوت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.