Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:41

پێشمه‌رگه‌ حه‌وت خاڵی‌ بۆ گفتوگۆ راده‌ستی‌ عێراق کردووه‌

داوامان كردووە لە خاڵە سنوورییەكان هێزی مەدەنی لێبێت
کوردستان TV
100%

ئەندامێكی شاندە سەربازییەکەی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا رایگەیاند، وەرەقەیەكی حه‌وت خاڵیمان بۆ گفتوگۆكردن ئاراستەی حكومەتی عێراقی كردووە. گوتیشی "لەسەر ئەو حه‌وت خاڵە چاوەڕێی وەڵامی حكومەتی عێراقین.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، ئامادەنەبوو ناوەڕۆكی 7 خاڵەكە ئاشكرا بكات، بەڵام گوتی "بەشێوەیەكی گشتی، تەوەری خاڵەكان لەسەر بوونی هێزی هاوبەشە لەناوچە جێناكۆكەكان، ئەو هێزە چەند بێ‌؟ چۆن ‌و كێ‌ سەرپەرشتییان بكات؟ داواشمان كردووە لە خاڵە سنوورییەكان هێزی مەدەنی لێبێت لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان، تاوەكو ئێستا لەو7 خاڵە لەسەر 3 خاڵیان ناكۆکیمان هەیە".

ئێواره‌ی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ رابردوو كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و سوپای‌ عێراق له‌موسڵ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ئامانجی‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ نێوانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.