Erbil 11°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 18:02

هێرشی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکا بۆسه‌ر بنکه‌کانی داعش له‌ سۆماڵ

ئامانجی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا گروپێكی بچوكی چه‌كدارانی ژێر فه‌رمانی عه‌بدولقادر موئمین بووه‌
کوردستان TV
100%

په‌نتاگۆن رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی سۆماڵ به‌ دوو قۆناغ بۆردمانی بنكه‌كانی تیرۆریستانی داعشی له‌ ناوچه‌ی پانتلاندی ئه‌م وڵاته‌ كردووه‌ .

سه‌رۆك ئه‌ركانی فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مریكا له‌ ئه‌فریقیا رایگه‌یاند كه‌ هێرشه‌كانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نیوه‌شه‌و و یازده‌ی به‌یانیی به‌ كاتی ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدراون و تیایدا ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی داعش كوژراون .

ناوچه‌ی پانتلاند ناوچه‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سۆماڵ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تێكی ناوچه‌ییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام به‌ وته‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مریكا له‌ ئه‌فریقیا، ئه‌م هێرشه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سۆماڵ ئه‌نجامدراوه‌ .

به‌گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئامانجی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا گروپێكی بچوكی چه‌كدارانی ژێر فه‌رمانی عه‌بدولقادر موئمین بووه‌ كه‌ دوای جیابوونه‌وه‌ له‌ گروپی تیرۆریستیی ئه‌لشه‌باب، په‌نای بردووه‌ته‌ چیاكانی ناوچه‌ی پانتلاند و دوو ساڵه‌ له‌ ژێر ناوی لقی داعشی سۆماڵ له‌وێ چالاكیی ده‌كه‌ن  .

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ كه‌ تا ئێستا ئامارێكی فه‌رمی له‌ ژماره‌ی كوژراوان و زیانه‌كانی ئه‌م بۆردومانانه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ .

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.