Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:52

ئەمریکا و تورکیا پەیوەندییەکانیان ئاڵۆز دەبێت

بوونی فەتحولڵاگولەن لە ئەمریكا و پڕچەككردنی هێزەكانی سەر بە پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە هۆكاری ئالۆزیەكانن
ئەمریكا و توركیا پەیوەندییەكانیان ئاڵۆز دەبێت
کوردستان TV
100%

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند كە بە ریكس تیلرسن، وەزیر دەرەوەی ئەمریكام گوتووە، بوونی فەتحولڵاگولەن لە ئەمریكا و پڕچەككردنی هێزەكانی سەر بە پارتی یەكێتی دیموكرات  پەیەدە كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانمان درووستكردووە .
وەزیری دەرەوەی توركیا لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵێكی توركی روونیكردەوە كە ، دوێنێ لەگەڵ تیلرسن بە تەلەفۆن قسەمان كردووەو سەرلەنوێ پێم راگەیاندووە، دوو هۆكار بوونەتە هۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن، یەكەمیان بوونی فەتحولڵاگولەن لە ئەمریكا و پڕچەككردنی یەپەگە لەلایەن واشنتنەوە .ماوەیەك پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئەمریكا گرژی تێكەوتووەو دواینجار كێشەی دیپلۆماسی لێكەوتەوەو ئەمریكا پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتیانی توركیا راگرت.

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.