دواى داگیركردنى ناوچه كوردستانییه كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن سوپا‌و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به پاڵپشتى هێزه‌كانى پاسدارانى ئێرانى، كوشتن و رفاندنى هاوڵاتیانى كورد روو له زیاد بوون ده‌كات.
دواى جێهێشتنى هه‌زاران هاوڵاتى كورد و توركمان و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى شاره‌كانى خانه‌قین و دوزخورماتوو و كه‌ركوك و شنگال و زوومار به‌ره‌و شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى حكومه‌تى عێراق به هه‌ماهه‌نگى به‌شێك له هێزێكى كوردى بانگه‌شه‌یان بۆ ئارام بوونه‌وه‌و ئاسایى بوونه‌وه‌ى شاره‌كان ده‌كرد به‌تایبه‌تى شارى كه‌ركوك.
به پێ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ و تۆڕه كومه‌ڵایه‌تیه‌كان رۆژانه ئه‌وخه‌ڵكه‌ى له شاره‌كان جێماون یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه توشى رفاندن و كوشتن و سه‌ربڕین و سوكایه‌تى ده‌بنه‌وه ، له‌دوا رووداودا كه وێنه‌كه‌ى له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه چه‌ند كه‌سێكى سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبى به جلى پۆلیس كه‌سێكیان ده‌ست گیركردووه به‌وپه‌ڕى نامرۆڤانه سوكایه‌تى پێده‌كه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدا حكومه‌تى عێراق بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ده‌كات كه پۆلیسى فیدڕالى بۆپاراستنى هاوڵاتیان له‌و شارانه بڵاوه‌یان پێكراوه .
به‌ر له سێ رۆژ له‌شارى كه‌ركوك به هه‌مان شێوه ته‌رمی كه‌سێك به سه‌ربراوى له نزیك پاركى بابه‌گوڕگوڕ دۆزرایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى كه‌سه‌كه ئاشكرابكرێت،
هه‌رچى ناوچه‌كانى دووزخورماتوو و داقوقه رۆژانه خانوى هاوڵاتیانى كورد ده‌ته‌قێندرێته‌وه و هه‌ركه‌سێكیش پێشتر له‌گه‌ڵ پارته كوردییه‌كان كارى كردبێت ده‌یرفێنن و شون بزرى ده‌كه‌ن یان ده‌كوژرێت هاوشێوه‌ى مامۆستا ئه‌ركان شه‌ریف كه له ماڵه‌كه‌ى خۆى له داقووق به چه‌قۆ به دڕندانه‌ترین شێوه تیرۆریان كرد.
به پێى قسه‌ى هاوڵاتیانى قه‌زاى دووزخورماتوو هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان جگه‌له ته‌قانندنه‌وه‌ى خانوى هاوڵاتیانى كورد سه‌رچاوه‌كانى بژێوى ژیانیشیان ووشك بكه‌ن وه‌ك ته‌قاندنه‌وه‌و سوتاندنى دووكان و بازار‌و كارگه ناوحۆییه‌كان، بۆئه‌وه‌ى به یه‌كجارى رووله‌و ناوچانه نه‌كه‌نه‌وه رێژه‌ى كورد به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانى توركمان و عه‌ره‌بى شیعه كه‌مترببێته‌وه .
چاودێرانى بوارى راگه‌یاندن ئه‌و كاره خراپانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له به‌رگى پۆلیسى فیدرالى و نیشاندان و بڵاو كردنه‌وه‌یان له تۆڕكۆمه‌لایه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه حه‌شدى شه‌عبى هاوشێوه‌ى داعش ده‌یانه‌وێت ترس و تۆقاندن بڵاو بكه‌نه‌وه له‌پێناو نه‌گه‌راِنه‌وه‌و جێهێشتنى ئه‌و شوێنانه‌ى كه كورد به به‌شێك له كوردستانى ده‌زانن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.