وەزیری نوێی بەرگری بەریتانیا. گاڤین ئەلیکساندەر ویلیامسن بووە وەزیری نوێی بەرگری.
گاڤین ئەلیکساندەر ویلیامسن بووە وەزیری نوێی بەرگری بەریتانیا و شوێنی مایکڵ فاڵن وەزیری بەرگری پێشووی گرتەوە کە بەهۆی هەندێک پرسی تایبەت بە گێچەڵی سێکسی ، رۆژی چوارشەممە دەستی لەکار کێشایەوە.
گاڤین ئەلیکساندەر ویلیامسن جێگەی باوەڕی تێریزا مەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە و هاوکاریشی بووە لە بوونی بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەو چەند ساڵێکە وەکو وەزیری کاروباری پەرلەمان لە حکومەتی بەریتانیا کار دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.