Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:17

قاسم سوله‌یمانی عه‌بادی رازیکردووه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق دوابخات

بۆ ئەوەی بیانوویەكی یاسایی بۆ بەشداریكردنی حەشدی شەعبی بدۆزریتەوە
کوردستان TV
100%

 رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودیه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌: هه‌ریه‌كه‌ له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی و قاسم سوله‌یمانی له‌ به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و هه‌ردوولا له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێككه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی بیانووی یاسایی بۆ به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بدۆزنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای لێدوانه‌كانی عه‌بادی به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌شداری ئه‌و پارتانه‌ی هێزی چه‌كداریان هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه‌ی عوكاز: عه‌بادی فه‌رمانی به‌ چه‌ند فراكسیۆنێكی نێو په‌رله‌مان كردوو، له‌ رێگای دادگاوه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخه‌ن و چه‌ند فراكسیۆنێكی سوننه‌ش ئه‌م هه‌وڵه‌یان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی نزیك له‌ عه‌بادی ده‌ستپێكردووه‌.

هه‌فته‌ی رابردوو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشنیاری كرد له‌ 15-5-2018 هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق به‌رێوه‌بچێت و حكومه‌تی به‌غداش پابه‌ندبوونی خۆی بۆ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ ده‌ربڕيبوو

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.