Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 06:38

وه‌زیری به‌رگری بریتانیا ده‌ستی له‌ کارکێشایه‌وه‌

ره‌نگه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی كه‌موكوڕی هه‌بووبێت
کوردستان TV
100%

مایكل فاڵۆن وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌و دان به‌ئه‌وه‌ش داده‌نێت كه‌ ره‌نگه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی  كه‌موكوڕی هه‌بووبێت.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌ر ئاشكرایكردووه‌: دوێنی وه‌زیری به‌رگری به‌ڕیتانیا ده‌ست له‌كاركیشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆستی وه‌زیری به‌رگری به‌ڕیتانیا ڕاگه‌یاندووه‌، هه‌روه‌ها مایكڵ فاڵۆن دان به‌ئه‌وه‌ش داده‌نێت كه‌ ره‌نگه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی كه‌موكوڕی هه‌بووبێت به‌گوێره‌ی ستاندارده‌ چاوه‌ڕانكراوه‌كانی سوپای بریتانیا.

ئاژانسی ڕۆیته‌ر‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری په‌یوه‌ندی به‌ هیچ دۆسیه‌یه‌كی تازه‌وه‌ نییه‌ و له‌ نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی مایكڵ فاڵۆن هاتووه‌ :ژماره‌یه‌ك تۆمه‌ت له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌باره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتن، له‌وانه‌ هه‌ندێكیان تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ندێك كرده‌وه‌ی من له‌رابردوودا ، هه‌روه‌ها گوتویه‌تی :به‌شێكی زۆریان هه‌ڵه‌بوون، به‌ڵام من دانیپێداده‌نێم كه‌ له‌رابردوودا كه‌موكورتیم هه‌بووه‌ .

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.