به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی به‌ریتانی ، یانه‌ی چێلسی ده‌یه‌وێت بۆندێك پێشكه‌ش به" فابرێگارس" بكات و موچه‌كه‌شی زیاد بكات، به‌مه‌ش كۆتایی به‌و ده‌نگۆیانه بهێنێت كه باس له چوونه ده‌ره‌وه‌ی ناوبراو له یاریگای ستامفۆرد برێچ ده‌كه‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه وتیشی "كۆنتی" راهینه‌ری چێلسی متمانه‌یه‌كی زۆری به فابریكاس هه‌یه به شێوه‌یه‌ك له‌م وه‌رزه‌دا له هیچ یاریه‌ك بێبه‌ش نه‌بووه، ته‌نها له یاریه‌كدا نه‌بیت ئه‌ویش به هۆی سزاوه بووه.
له كۆتاییدا یانه‌ی چێلسی بڕیاری خۆی داوه به‌وه‌ی "فابریگارس" له له‌نده‌ن بمێنێته‌وه و جگه له درێسی شین هیچ درێسێكی دیكه نه‌پۆشیت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.