Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:50

دەرماڵه‌ی هاتووچۆ بۆ قوتابیانی کچ و کوڕی شەهیدان خه‌رج ده‌کرێت

سبه‌ى سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بكەن
کوردستان TV
100%

ئاگاداری قوتابیانی كچ و كوڕی شەهیدان دەكرێتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەی هاتوچۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بكەن.

ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، ڕایگەیاند، ئاگاداری قوتابیانی كچ و كوڕی شەهیدان دەكەینەوە، ئەوانەی لە پەیمانگەكانی سنوورەكەمان دەخوێنن، بەمەبەستی وەرگرتنی دەرماڵه‌ی هاتووچۆی خوێندنی ساڵی (2015-2016)، ڕۆژی پێنجشەممە 2/11/2017 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بكەن".

ئاماژەی بەوەش کرد "بڕی دەرماڵەكە بریتییە بۆ قوتابیانی سەنتەری شار (900) هەزار دینار، هەروەها ئەوانەی دەرەوەی شار یه‌ك ملیۆن و (800) هەزار دینار وەردەگرن".

بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، گووتیشی: "لە كاتی سەرداندا دەبێت ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن، (كۆپی كارتی مووچەی شەهیدان، پشتگیریی پەیمانگە، كۆپی كارتی خۆراك، كۆپی ناسنامە، كۆپی كارتی پەیمانگە و كارتی زانیاری".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.