Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:10

ئیبراهیم کالن: ئەردۆغان پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

ئێمە ھەمیشە لەگەڵ ئەوەین پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ کوردی عێراق بەردەوام بێت
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا رایگەیاند، ئەردۆغان لە ئایندەیەکی نزیک و کاتێکی گونجاودا پێشوازی لە سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی دەکات.
جەختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ ئێمە ھەمیشە لەگەڵ ئەوەین پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ کوردی عێراق بەردەوام بێت".

ئیبراھیم کالن ئاماژەی بەوەشکرد "سەرۆک ئەردۆغان لەکاتێکی گونجاو و نزیکدا پێشوازی لە سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی دەکات، ھەر وەک پێشتر چەندین جار پێشوازی لێکردووە وەک سەرۆکوزیرانی ھەرێمی کوردی لە عێراق لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا، بۆیە ئەگەر ئەو داوایەمان لێبکرێت ھەڵیدەسەنگێنین".

ئیبراھیم کالن ڕایگەیاند، لە ڕابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە زۆر شێواز پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کردووە، ئەو کاتە سیفەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی هەبوو، بەڵام پاش ئەوەی دەسەڵاتەکانی مەسعود بارزانی بۆ نێچیرڤان بارزانی گواسترایەوە، ئێستا تابلۆیەکی تازە لە گۆڕەپانەکەدا دەرکەوتووە“.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا جەختیکردەوە "ئێمە ھەمیشە لەگەڵ ئەوەین پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ کوردی عێراق بەردەوام بێت".

لەبارەی دەروازە سنوورییەکانەوە، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا رایگەیاند، لەمەودوا حکومەتی عێراق کۆنترۆڵی دەروازەکان دەکات، بەڵام تورکیا دەروازەکانی دانەخستوون و داشیانناخات.

کالن جەختیکردەوە، پێویستە تورکمانەکانی تەلەعفەر بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و حکومەتی عێراقیش تەلەعفەر و موسڵ نۆژەنبکاتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.