جێگیری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌واڵێكی SNN به درۆ ده‌خاته‌وه.
عه‌لی مسته‌فا،جێگیری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ،له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌حێلا له ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دایه و هه‌رێمی كوردستان دژی هاتنی هه‌ر هێزێكه بۆ سه‌حێلاو پێشخابوور .
هه‌روه‌ها گوتی : چاوی هێزه‌كانی عێراق له سه‌ر هه‌ردوو خاڵی سنووری پێشخابوورو ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیله، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ردوو ناوچه‌كه‌ن و پارێزگاری لێده‌كه‌ن.
گوتیشی: هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ی پێشخابوور له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌یه‌و به‌ڵام عێراق داوای پێشخابوور و ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل ده‌كات و ده‌یه‌وێت به رێككه‌وتن لیوایه‌كی پاسه‌وانی سنوور كه سه‌رجه‌میان كوردن به میلاك له‌سه‌ر عێراقن، بۆ چاودێری ئه‌و ده‌روازیه سنووریه دابنێت، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌رنه‌بڕیوه و ئێستا لیژنه‌یه‌ك پێك هێنراوه له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم و به‌رگری عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی گومرگی هه‌رێم و عێراق بۆ گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامێك .
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی هاتنی سوپای عێراق بۆ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل علی ئامێدی رایگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیه ئه‌ساسی نییه و دووره له راستی ته‌نیا به هۆی ره‌تبوونی سوپاسالاری عێراق بۆ ئه‌ودیو سنووری هه‌رێم به‌و ده‌روازه‌یه‌دا بۆ سه‌ردانی كردن و بینینی ئه‌و مانۆره هاوبه‌شه‌ی نێوان هه‌ردوو سوپای عێراق و توركیا بووه، نه‌ك بۆ داگیر كردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی له ماڵپه‌ری SNN بڵاو كراوه‌ته‌وه گوایه پارتی و حه‌شدی شه‌عبی رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژۆ كردووه بۆ راده‌ستكردنی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل ،ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاند: ئه‌وه قسه‌ی ئێمه نییه‌و دووره له راستی و له ئه‌ته‌كێتی كاری رۆژنامه‌وانی ، پێویسته رۆژنامه‌نووس راستگۆیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.