سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی نامه‌یه‌كی بۆ به‌ڕێز كریستوفێر داد سیناتۆری پێشووی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مای ئه‌مریكا نووسیوه
(Motion Picture Association of America Inc) باس له نه‌هامه‌تی گه‌لی كورد ده‌كات ده‌ڵێت: خه‌ڵكی كوردستان پاش شكستهێنان به هێزی داعش له خاكه‌كه‌یدا ویستی مافی چاره‌نووسی خۆی به ویستی خۆی دیار بكا و به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه چووه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و زیاتر له 92% خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا، به‌ڵام سێ حه‌فته‌ی نه‌خایاند و سه‌رله‌نوێ و به‌م تاوانه كه‌وته به‌ر شاڵاوی كوشتن و گه‌مارۆی سوپایی و ئابووری حكوومه‌تی به‌غدا و دراوسێكانی.
ده‌قی نامه‌كه
ڕێز و سڵاو
به‌ر له هه‌موو شتێك به پێویستی ده‌زانم دوباره سوپاستان بكه‌م بۆ هاوكاریتان له‌مه‌ڕ دروستكردنی دوافیلمه‌كه‌م (بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد) و هه‌روه‌ها بۆ نمایشی تایبه‌تی ئه‌م فیلمه له ناوه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مای ئه‌مریكا، كه به خوشحالییه‌وه من و عباس غه‌زالی (پرودیوسه‌ر و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ) ئاماده بوین.
جه‌نابی كریستوفێر
من له كاتێكدا ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نووسم كه وڵاته‌كه‌م به قۆناغێكی گه‌لێك دژواری سیاسی و ئابووریدا تێده‌په‌ڕێ و نه‌متوانیوه له‌م سێ ساڵه‌دا هیچ به‌رهه‌مێكی نوێ بهێنمه دی و به داخه‌وه كاری فیلمسازی و هونه‌ری به ته‌واوی له كوردستان ڕاوستاوه و هیچ داهاتوویه‌كی ڕوون نابینم.
هه‌روه‌كو له دوایین فیلمه‌كه‌مدا بینیوتانه، من به‌شێك له گرفته‌كانی كاری سینه‌ما و به‌شێك له ئازار و مه‌ینه‌تی گه‌له‌كه‌مم خستووه‌ته به‌رچاو كه له زه‌مانی سه‌ددامه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا ئه‌مڕۆش هێشتا به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌كو خۆتان ئاگادارن، كوردستان سێ ساڵ له ئاست دڕندایه‌تی داعش وه‌ستا و له جیاتی گشت جیهان به‌ره‌وڕووی ئه‌م هێزه نامرۆییه بووه‌وه و بو به‌ره‌نگاری له خه‌ڵك و كلتوری كوردستان شه‌هید و بریندار و ئاواره‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه.
خه‌ڵكی كوردستان پاش شكستهێنان به هێزی داعش له خاكه‌كه‌یدا ویستی مافی چاره‌نووسی خۆی به ویستی خۆی دیار بكا و به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه چووه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و زیاتر له 92% خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا. به‌ڵام سێ حه‌فته‌ی نه‌خایاند و سه‌رله‌نوێ و به‌م تاوانه كه‌وته به‌ر شاڵاوی كوشتن و گه‌مارۆی سوپایی و ئابووری حكوومه‌تی به‌غدا و دراوسێكانی و‌ئێستا كه ئه‌م چه‌ند دێڕه‌تان بۆ ده‌نووسم، كوردستان له گشت لایه‌وه‌كه‌وه گه‌مارۆ دراوه و هه‌موو ڕێیه‌كانی زه‌مینی و هه‌وایی لێ گیراوه و جیهانی ده‌ره‌وه‌ش، به‌داخه‌وه، چاو و گوێی خۆی له ئاست ئه‌م كاره‌ساته نامرۆییه داخستووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاری سینه‌ما له كوردستان هه‌میشه كارێكی سه‌خت و پڕله كێشه بووه، به‌ڵام ئێستا كاری كلتووری و به‌تایبه‌ت سینه‌ما به‌ره‌وڕووی كێشه‌ی جیددی‌تر بووه‌ته‌وه. و ئه‌م پرسه هه‌میشه له زه‌ینمدا ده‌خولێته‌وه كه كه بۆچی بوونی ده‌یان ساله‌ی خه‌ڵك و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كوردستان و عێراقدا یارمه‌تی پرۆسه‌ی دیموكراسی و گه‌شه‌كردنی كلتوور و هونه‌ر نادا و نه‌یداوه؟ ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ی له كوردستان بینیومن بۆچی به‌س باسی چه‌ك و نه‌فت و شه‌ڕ ده‌كه‌ن؟بۆچی كه‌مترین یارمه‌تیان به بوژاندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و به‌تایبه‌ت سینه‌ما نه‌كردووه، له كاتێكدا كه ئه‌مریكا به‌هێزترین وڵاتی جیهانه له بواری سینه‌ما و هونه‌ردا.
جه‌نابی كریستوفێر
من وه‌كو سینه‌ماكارێك قه‌ت بیرم له جێهێشتنی وڵاته‌كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت له‌م هه‌لومه‌رجه نامرۆییه‌دا هێشتا خه‌ون به ئاشتی و ئاسووده‌یی گه‌ل و وڵات و ناوچه‌كه‌مانه‌وه ده‌بینم و بیر له به‌رهه‌مهێنانی فیلم و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی ده‌كه‌مه‌وه.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه فیلمه‌كانم به زه‌حمه‌ت و ئازارێكی زۆره‌وه‌به‌رهه‌م هێناون به‌ڵام ده‌توانم بڵێم: هیچ گه‌شبین نیم كه ڕوژێك له هه‌لومه‌رجێكی ئاسایی‌دا كار بكه‌م.
ببورن به‌م هه‌واڵه ناخوشانه‌وه دڵگیرم كردوویت، به‌ڵام ویستم كه‌مێك له بارودۆخی وڵاته‌كه‌م و وه‌زعی سینه‌ما و هونه‌ری ئه‌م هه‌رێمه ئاگادار بن. و داواكارم كه له‌م بارودوخه سه‌خته دا ئێوه‌ش پشتگیری ئێمه بكه‌ن.
به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه
شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی
(سینه‌ماكاری كورد)
٢٩/١٠/٢٠١٧ هه‌ولێر/ كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.