Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:52

میدیای جیهانی ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی کامیرامانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان ده‌که‌ن

ده‌بێ گیانی رۆژنامه‌نووسان پارێزراو بێت
کوردستان TV
#7
100%

زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری میدیاكانی جیهان ئیدانه‌ی تیرۆركردنی ئه‌ركان شه‌ریف، كامیرامانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆردڕندانه‌و وه‌حشیگه‌رانه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی به‌ناو شه‌عبی تیرۆركرا.

میدیا جیهانییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ ده‌ربڕیوه‌و داواشیان له‌ به‌غدا كردووه‌ گیانی رۆژنامه‌نووسان پارێزراو بێت و نه‌بنه‌ قوربانی ململانێیه‌ سیاسییه‌كان.

شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30ی ئۆكتۆبه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌ركان شه‌ریف، وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانیان له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ چه‌قۆ تیرۆر كرد .

ئه‌ركان شه‌ریف، له‌ دایك بووی 1967 ه‌ و له‌ ساڵی 2004 ه‌وه‌ كامیرامانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانه‌و خاوه‌نی سێ منداڵه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.