گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌ێنێ، هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له نێوان هاوپه‌یمانان و حه‌شدی شه‌عبی دا نییه و پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیش نزیكن له گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی كۆتایی.
رایان دیل، گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، رایانگه‌یاند: هانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق ده‌ده‌ین، تاوه‌كو گفتوگۆكانیان به‌رده‌وام بێت و ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن بێته ئاراوه
گوتیشی: پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی نزیكن له گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی كۆتایی.
دیل ئاشكراشیكرد ، كه ئه‌وان به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كردووه و ئه‌گه‌ریش داوایان لێبكرێت، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووش ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له نێوان هاوپه‌یمانان و حه‌شدی شه‌عبی دا نییه.
سه‌رچاوه: كوردستان 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.