شەوی رابردوو، لەناوچەی مەنهاتان، لەنزیك سەنتەری بازرگانی جیهانی، ئۆتۆمبێلێك بەخێرایی خۆی كرد بەرێگای تایبەت بە پاسكیلداو چەندین كەسی شێلا،
بەپێی میدیا ئەمەریكییەكان، دوایین ئاماری بەركەوتووەكانی رووداوەكە هەشت كوژراو و ١٢بریندارە.ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمەریكی ناسنامەی هێرشبەرەكەی شەوی رابردووی نیۆركی راگەیاند، كە ئەو كەسە خەڵكی ئۆزبەكستانەو ساڵی ٢٠١٠چووەتە ئەمەریكا.روونیشیكردەوە كە هێرشبەرەكە ناوی سەیفوڵا سایبوفەو خەڵكی ئۆزبەكستانە . سایبوف، تەمەنی ٢٩ساڵەو دانیشتووی ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریكایە، لەماڵەكەیدا نوسراوێك بەزمانی ئینگلیزی دۆزراوەتەوە، كەبەناوی رێكخستنەكانی داعشەوە هەستاوە بەوكارە. دەزگای هەواڵگریی ئەمەریكا رایگەیاند،كە ئەو رووداوەی شاری نیۆرك كەئۆتۆمبێلێك خۆی كرد بەناو رێگایەكی تایبەت بە پاسكیلدا وەك كردەیەكی تیرۆرستی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.
كوردستان تیڤی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.