Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:28

یونسکۆ: لە 10 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا 930 رۆژنامەنووس کوژراون

شه‌هید (ئەرکان شەریف) دوا رۆژنامەنووس بووه‌
یونسکۆ: لە 10 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا 930 رۆژنامەنووس کوژراون
کوردستان TV
100%

ڕێکخراوی زانستی و رۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری کوژرانی ڕۆژنامەنووسانی لە سەرتاسەری جیهان لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوی زانستی و رۆشنبیریی نەتەوەیەکگرتووەکان (یونسکۆ) ڕایگەیاند لە ماوەی ساڵانی 2006 تا 2017 ، 390 ڕۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهان کوژراون و سەدانی دیکه‌ش برینداربوون.

بەپێی ئامارەکەی یونسکۆ، تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا 102 ڕۆژنامەنووس گیانی خۆیان لە دەست داوە کە لەو ژمارەیە زیاتر لە 94 کەسیان ڕۆژنامەنووسی خۆجێیی بوون.

ئەو رێکخراوەی سەر بە یوئێن لە ڕاپۆرتەکەیدا، ئەفغانستان، مەکسیک، یەمەن، عێراق و سووریای لە ڕیزی پیشەوەی ئەو وڵاتانە دانا کە مەترسییان هەبووە بۆ سەر گیانی ڕۆژنامەنووسان و زۆرترین ڕۆژنامەنووسیان تێدا کوژراوە.

هه‌روه‌ها پێدەچێ شه‌هید (ئەرکان شەریف) وێنەگری دەزگای سەتەلایتی کوردستان  دوا رۆژنامەنووس بووبێ لەو لیستەی یونسکۆدا بووبێتە قوربانی.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.