ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بڵاوكرده‌وه و له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا رایده‌گه‌یه‌نێ ئه‌و لیستانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ناوی خۆیان تۆمار كردبوو هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نێت هیچ لیستێك بۆی نییه بانگه‌شه بۆ ئه‌م ناوه بكات كه تۆماری كردووه .
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان نێردراوه كۆمسێونی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی رایگه‌یاندووه له پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزی تر ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستانی درێژ كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران بڕیاری دا به:
1- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌سندكردنی ئه‌و لیسته نوێیانه‌ی كه خۆیان تۆمار كردبوو بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 1/11/2017، هه‌ر بۆیه‌ش هیچ لیستێك بۆی نیه بانگه‌شه بكات به‌و ناوه‌وه چونكه ئه‌و په‌سند كردنه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستى به‌شداری كردن بووه له‌و پرۆسه‌یه.
2- گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و بره پاره‌ی وه‌ك بارمته لای كۆمسیۆنه كه له‌به‌رامبه‌ر تۆماركردنى لیستی قه‌واره سیاسیه‌كان وه‌رگیرابوو.
3- له پاش دیاری كردنى واده‌یه‌ك بۆ پڕۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن له داهاتوودا و كۆمسیۆن ده‌رفه‌تى تر ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ تۆماركردن و په‌سندكردنى لیست و قه‌واره‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.