ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ێنێ، كوشتن و شه‌هیدكردنی ئه‌ركان شه‌ریف ئیدانه ده‌كه‌ین وه‌ك مامۆستا‌و په‌یامنێرو رۆژنامه‌نوسێك و نیگه‌رانی خۆشمان ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و پێشیلكاریانه‌ی كه ئه‌و هێزانه له‌و ناوچانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤه..
به‌داخه‌وه هه‌واڵی شه‌هید كردنی رۆژنامه‌نوس وكامێرامانی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی و له‌هه‌مان كاتیش مامۆستا (ئه‌ركان شه‌ریف) مان بیست له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حشدی شعبی یه‌وه له‌سنوری داقوق له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌به‌رچاوی منداڵه‌كانی دوور له‌هه‌موو عورف و یاسایه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه .
ئێمه كوشتن و شه‌هیدكردنی ناوبراو ئیدانه ده‌كه‌ین وه‌ك مامۆستا‌و په‌یامنێرو رۆژنامه‌نوسێك و نیگه‌رانی خۆشمان ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و پێشیلكاریانه‌ی كه ئه‌و هێزانه له‌و ناوچانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و چین و توێژه جیاوازه‌كان . وه ته‌نانه‌ت بونه‌ته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و ئاواره بونی سه‌دان هاوڵاتی له‌ماڵه‌كانی خۆیان.
داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆلینه‌وه له‌و تاوانه‌و سه‌رجه‌م تاوان و پێشیلكاریه‌كانی تر بكه‌ن و چیتر ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌و تاوانانه دووباره بێته‌وه تاوانبارانیش به سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نن و دڵنیایی بده‌نه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و ناوچانه ماونه‌ته‌وه‌و ژیانیان پارێزراو بێت .
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
31 ی ئۆكتۆبه‌ری 201
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.