سێناتۆریَكی كۆماریخوازی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، بارزانی وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی بوێر بڕیاری داوه و پێگه‌ی خۆی بۆ خزمه‌ت به خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌كار هێناوه.
جۆن مه‌ككین ، سێناتۆری كۆماریخوازی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: بارزانی وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی بوێر بڕیاری داوه و پێگه‌ی خۆی بۆ خزمه‌ت به خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌كار هێناوه.
مه‌ككین هیواش ده‌خوازێت گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ببێته هۆی چاره‌سه‌ر كردنی گرژییه به‌رده‌وامه‌كان و رێخۆشكه‌ر بێت بۆ هه‌ڵبژاردنێكی رێك وپێك له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتیكردنی گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پاراستنی كوردستان له‌دژی ئه‌و هێڕشانه‌ی به‌هاوكاریی دراوسێكان ده‌كرێته سه‌ریان.
ده‌شڵێت: خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دۆستی راسته‌قینه‌ی ئێمه‌ن و شایانی ئه‌وه‌ن له‌م كاته سه‌ختانه‌دا ئه‌مریكا پشتیوانی‌یان لێ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.