هیچ هێزێكی سه‌ربازی عێراقی نه‌هاتوونه‌ته ئیبراهیم خه‌لیل و ده‌روازه‌كه وه‌ك رۆژانی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
هیچ گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕێكی هێز له ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل رووی نه‌داوه‌و هیچ هێزێكی سه‌ربازی عێراق نه‌هاتوونه‌ته ئیبراهیم خه‌لیل، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له چه‌ند میدیایه‌كی عه‌ره‌بی و ناوچه‌ییه‌وه باسی راده‌ستكردنی ده‌روازه‌كه به هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه.
ئه‌وه‌ی روویداوه سه‌ردانێكی عوسمان غانمی، سوپاسالاری عیراق بووه بۆ لای ئه‌و 35 سه‌ربازه عێراقییه‌ی كه ماوه‌ی مانگێكه نێردراوونهته ناو خاكی توركیا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا له سنووری ئه‌و وڵاته‌دا مانۆڕیان ئه‌نجام ده‌دا، نه‌ك ده‌روازه‌ی سنوورییان راده‌ست كرابێت و ده‌روازه‌كه وه‌ك رۆژانی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
سه‌رچاوه كوردستان 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.