Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:17

میدیای هه‌رێمایه‌تی و جیهانی: بارزانی میلله‌ته‌که‌ی خۆی گه‌یانده‌ ڕۆژێک که‌ بڕوای به‌ خۆی هه‌بێت

ئه‌وه‌ی بارزانی كردۆیه‌تی پێش ئه‌و كه‌سی تر نه‌یكردووه‌
کوردستان TV
100%

ده‌ستبه‌رداربوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری. بووه‌ جێی بایه‌خی مانشێتی سه‌ره‌كی زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری میدیا هه‌رێمایه‌تی و جیهانییه‌كان.

له‌م باریه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی ده‌ڵێ: بارزانی وه‌ك جه‌نگاوه‌رێك ده‌چێته‌وه‌ ڕیزی پێشمه‌رگه‌.  هه‌روه‌ها كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ ڕسته‌ مێژووییه‌كه‌ی: دیسان ده‌ركه‌وت جگه‌ له‌ چیاكان، كه‌س نه‌بووه‌ دۆستمان و له‌ پشتمان نه‌وه‌ستای كردووه‌ته‌ مانشێتی هه‌واڵه‌كه‌ی.

هه‌رچی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هاری لوبنانییه‌ هه‌ر به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕۆكی په‌یام و نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، پێداگری و سووربوونی ئه‌و سه‌ركرده‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراستخوازه‌یان كردووه‌ته‌ سه‌ردێڕ .

ڕۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مانی چاپی له‌نده‌نیش نووسیویه‌تی :  بارزانی واز له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێ و بوونی خیانه‌تێكی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌ییش ڕاده‌گه‌یه‌نێت. وه‌ك چۆن كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (فڕانس ٢٤)ی فه‌ڕه‌نسیش جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌مان ده‌سته‌واژه‌ و په‌یام كردووه‌ته‌وه‌: كشانه‌وه‌ له‌ كه‌ركووك به‌ هۆی خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ بووی كردووه‌ته‌ سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كه‌ی.

ماڵپه‌ڕی (سی ئێن ئێن)ی عه‌ره‌بیش ده‌ڵێ: بارزانی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی گه‌یانده‌ ڕۆژێك كه‌ بڕوای به‌ خۆی هه‌بێت. كورده‌كان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان دا، ئه‌و خه‌ونه‌ی كه‌ مه‌سعود بارزانی هه‌وڵێكی زۆری بۆ به‌دیهێنانی دا. بۆیه‌ زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری هاونیشتمانییه‌كانیه‌تی ڕێزی لێ ده‌گرن، چونكه‌ له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ئه‌و كردی، پێش ئه‌و، كه‌سی تر نه‌یكردووه‌. مه‌ودا و پانتاییه‌كی فراوان و كراوه‌ی بۆ گه‌له‌كه‌ی كرده‌وه‌ تا حوكمی خۆیان بكه‌ن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.