Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:43

وه‌لید جونبڵات: هه‌ڵوێستی بارزانی لوتکه‌ی ئازایه‌تییه‌

بارزانی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌قامگیری كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی خستۆته‌ پێش پۆسته‌كه‌ی
وه‌لید جونبڵات: هه‌ڵوێستی بارزانی لوتكه‌ی ئازایه‌تییه‌
کوردستان TV
100%

وه‌لید جونبڵات سه‌رۆكی پارتی پێشكه‌وتنی سۆسیالیستی لوبنانی و سه‌ركرده‌ی درزیه‌كان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت:  ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵوێستێكی لوتكه‌ی ئازایه‌تییه‌ . 

روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ی كورد قه‌د نامرێ و وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی مێژوویی ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌ر له‌ درێژه‌ی نوسینه‌كانیدا جونبڵات رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌قامگیری كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی خستۆته‌ پێش پۆسته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش لوتكه‌ی ئازایه‌تییه‌ . 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه‌ كه‌ هه‌رچه‌ند هێزو لایه‌نه‌كانی ده‌وروبه‌رو هه‌رێمی دان به‌و پرۆژه‌ مێژووییه‌ نانێن به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی كورد نامرێ و به‌كۆتا نایه‌ت و وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی مێژوویی ده‌مێنێت .


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.