Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:57

له‌ ژاپۆن 9 ته‌رم له‌ شوقه‌یه‌کدا دۆزرانه‌وه‌

دوانیان سه‌ریان له‌لاشه‌یان جیاكرابۆوه‌
له‌ ژاپۆن 9 ته‌رم له‌ شوقه‌یه‌كدا دۆزرانه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ ژاپۆنی بڵاویانكرده‌وه‌، پۆلیسی‌ ئه‌و وڵاته‌ 9 ته‌رمی‌ له‌شوققه‌یه‌دا له‌ده‌وروبه‌ری‌ تۆكیۆی‌ پایته‌خت دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ دوانیان سه‌ریان له‌لاشه‌یان جیاكرابۆوه‌.

به‌پێی تۆڕی‌ ئین ئیچ كی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌، پۆلیس له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 27 ساڵی‌ ده‌ستگیركردووه‌. 

گوته‌بێژی‌ پۆلیس بۆ ئاژانسی‌ هه‌واڵی فرانس پرێسی رایگه‌یاند له‌ئێستادا ناتوانێت پشتڕاستی‌ زانیارییه‌كان بكاته‌وه‌. 

به‌پێی ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ ژاپۆنی، ده‌سه‌ڵاتداران لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ دیارنه‌مانی‌ ئافره‌تێكی‌ ته‌مه‌ن 23 ساڵ و ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی‌ نێوان ئه‌و ئافره‌ته‌ و دانشتوویه‌كی‌ ئه‌و شوققه‌یه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ ئه‌و 9 ته‌رمه‌ی‌ تێدا دۆزرایه‌وه‌.


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.