Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:50

سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ستایشی رۆڵی مێژوویی مسعود بارزانی ده‌کات

ده‌ستبه‌رداری هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی یه‌كتری ببن
کوردستان TV
#7
100%

 سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ستایشی رۆڵی مێژووی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و داواش له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات ده‌ستبه‌رداری هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی یه‌كتری ببن.

كۆشكی ئیلیزێ، به‌یاننامه‌یه‌كی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسای له‌باره‌ی رازینه‌بوونی بارزانی به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوكرده‌وه‌.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا وێڕای ستایشی رۆڵی مێژوویی مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌رۆكایه‌تی كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌ جه‌نگی دژی داعش، داوای له‌ هه‌ولێر و به‌غدا كردووه‌ ده‌ستبه‌رداری هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی یه‌كتری ببن.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ، له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا داوای له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق كردووه‌، ده‌ست له‌ پرۆسه‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر یه‌كتری هه‌ڵگرن و به‌ پاڵپشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامی به‌ رێگای دانووستان و گفتوگۆ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی و عێراقێكی یه‌كگرتوو.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ كه‌ فه‌ڕه‌نسا بۆ ئاسانكاریی ئه‌و گفتوگۆیانه‌، له‌ هه‌فته‌كانی داهاتوودا به‌ به‌رده‌وامی كار ‌ده‌كات.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.