Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:22

لە ناوچە شاخاوییەکانى هه‌رێمى کوردستان دەست بە دابەشکردنی نەوت کرا

لە بەرامبەردا 53 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت
کوردستان TV
100%


لە ناوچە شاخاوییەكان دەست بە دابەشكردنی نەوت كراوە بەسەر هاووڵاتیاندا و هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوت وەردەگرێت، لە بەرامبەریش 53 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت.

فەرزنک ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ''حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ناوچە شاخاوییەكان دەستی بە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا كردووە، لە سنووری ناحیە حاجی ئۆمەران هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوتی وەرگرتووە و ئێستا لە چۆمان و ناوچەكانی دیكەش دابەش دەكرێت.''

بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران گوتیشی: ''لە سەرەتاوە ناوچە شاخاوییەكانی شارەدێی حاجی ئۆمەران و گوندەكانی سەر سنوور نەوتیان پێ درا، چونكە شوێنەكانیان سەخت و شاخاوییە، بڕی پارەی وەردەگیرێت بۆ هەر بەرمیلێك 53 هەزار دینارە.''

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.