Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:44

 گوته‌بێژی یه‌کێتی: نه‌یاره‌کانمان کار بۆ تێکدانی‌ ناوخۆی هه‌رێم ده‌که‌ن

هه‌مووان كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌ بكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاند : به‌دواداچوون بۆ سوتاندنی‌ باره‌گای‌ یه‌كێتی‌ له‌ شاری‌ زاخۆ ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها گوتی: نه‌یاره‌كانمان كار بۆ تێكدانی‌ ناوخۆی هه‌رێم ده‌كه‌ن ، وا خه‌ریكه‌ به‌ئاواته‌كانیان ده‌گه‌ن بۆیه‌ ده‌بێت هه‌مووان كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان بكه‌ین.

گوتیشی: هیوادارین لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ناكۆكییه‌كانیان وه‌لابنێن و هه‌مووان كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌ بكه‌ن.

ده‌شڵێ : كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌و كلتوره‌ له‌هه‌رێمی كوردستان بنبڕبكرێت كه‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك بكه‌وێته‌ نێوان دوو لایه‌نی‌ سیاسی باره‌گای لایه‌نێك بسوتێنرێت.

گوته‌ بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی دووپاتیشكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان‌ وه‌ك یه‌كێتی‌ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كۆی رووداوه‌كان ده‌كه‌ن و پێویسته‌ لایه‌نه‌كانیش دان به‌خۆداگربن و رێگه‌ نه‌ده‌ن كێشه‌كان په‌ره‌ سه‌ندن به‌خۆیوه‌ ببینێت .

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.