هونه‌رمه‌ندی ناسراوی باكووری كوردستان "ئیبراهیم تاتلیساس" هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر گۆرانیبێژ" ئیبرۆ گونده‌ش" كه هاورێیه‌كی زۆر نزیكیه‌تی.
له تازه‌ترین لێدوانی‌دا بۆ كه‌نالی (D)ی توركی ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌ردوو گۆرانیبێژ " سبیلجان وهۆلیا ئه‌فشار" دوو هاوریی به‌وه‌فای ئه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له ته‌ندروستی ئه‌و پرسیار ده‌كه‌ن.
تاتڵیساس وتیشی "ئیبرۆ گونده‌ش" ته‌واو كۆتایی هاتووه له لایه‌ن منه‌وه ته‌نانه‌ت نامه‌وێ گوێشم له ده‌نگی بیت ، له به‌ر ئه‌وه‌ی له دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر منه‌وه هات ته‌نانه‌ت بۆ جارێكیش هه‌والی منی نه‌پریسوه ئه‌وه له كاتێكدا ئیمه دوو هاوریی نزیكی یه‌كتر بووین.
جێی باسه ئیبراهیم تاتلیساس 6 مانگ پێش ئێستا شاری ئیسته‌نبۆلی جێهێشتوو له ئیستادا له "ئیزمیر" نیشته‌جییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.